فراکسیۆنی یەکێتی، لەبارەی گرژییەکانی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

0
354

SNN

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی شەڕ و گرژییەکانی دوێنێوە رایگەیاند: “پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان كە پێشتر پلانیان بۆ داڕشتبوو، لە بری پێشنیاز بۆ خزمەتكردنی هەڵەبجە و سەركۆنەی رژێمی بەعس پەلاماری رابەر و رەمزی گەورەی گەلەکەمان سەرۆک مام جەلال سیمبولی ئازادی و شۆڕش و قوربانیدانی دا.”

دەقی راگەیەندراو:
لە دانیشتنی تایبەت بە یادی سی وسێ ساڵە كیمیابارانی هەڵەبجە لە پەرلەمانی كوردستان، ئێمە تەركیزمان لەسەر قوربانیانی هەڵەبجە و هەنگاوەكانی خزمەتكردنی ئەو شارە زوڵملێكراوە، بەڵام پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان كە پێشتر پلانیان بۆ داڕشتبوو، لە بری پێشنیاز بۆ خزمەتكردنی شارەكەو سەركۆنەی رژێمی بەعس، پەلاماری ڕابەر و رەمزی گەورەی گەلەکەمان سەرۆک مام جەلال سیمبولی ئازادی و شۆڕش و قوربانیدانی دا. ‏‎ئێمە پێشتر ئاگاداری ئەو هەنگاوەبووین و فراكسیۆنەكەیانمان ئاگاداركردەوە، بەڵام ئەوان هەرسوور بوون لەسەر ئەو چەواشەكاریانە، بۆیە ئێمەش هەوڵی راگرتنی ئەو چەواشەكاریانەماندا.

هەرگیز ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز نە پەلاماری پەرلەمانتارەكەیان داوەو نە هێرشیاركردووەتە سەری، بێگومان هەوڵی خۆ بە پاڵەوانکردن و موزایەدەی فەسبووکچییەکان گەیشتووە بە ئاستێک کە هیچ ئەدەبیاتێکی سیاسی تێدا ڕەچاو ناکرێت، هاوکات ئێمە لەوە تێدەگەین کە گەلی عێڕاق لە هەڵبژاردنی پێشوەختە نزیک دەبێتەوە و ئەم خۆ بەپاڵەوانکردنانەش ئامانجەکەی ڕوونە، دووبارە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ کەسێک پەلاماری ئەو پەرلەمانتارەی نەداوە ،گرتە ڤیدیۆکانیش شایەتی وتەکانمانن. لێرەوە رایدەگەیەنین هەموو ئەندامانی فراکسیۆنەکەمان هاوهەڵوێستن لەسەر ڕاگرتنی بێڕێزیکردن بە شکۆی گەلانی عێراق جەنابی سەرۆک مام جەلال، وە هەر ناو هێنان و دیمەنێکیش دەلالەتە لە هەموو فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ‏‎بۆ راگرتنی پێشویەكان لەناو هۆڵی پەرلەمان بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان لە چوارچێوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان رێكاری گرتووتە بەرو بۆ ئەو كاتە رێگری لێكراوە بێتەوە ناو ئەو دانیشتنەی پەرلەمانەوە، ‏‎بۆیە ئەم ڕەفتارە نامەسئولانە هیج خزمەتێک بە پرسی هەڵەبجە و قوربانیان ئەو مەرگەساتە ناکات، فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this