حەشدی شەعبی” ئامادەین رووبەڕووی لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە شنگال ببینەوە”

0
292

SNN

مه‌حمود ئه‌عره‌جی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شه‌نگال رایگه‌یاند: پێویسته‌ حكومه‌ت به‌ به‌رگریكردن له‌ خاكه‌كه‌ی، سه‌روه‌ری خاكی عێراق مسۆگه‌ر بكات و ڕێگری له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و توركی به‌تایبه‌تی بكات، له‌كاتێكدا توركیا به‌بیانوی شه‌ڕ دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) هه‌وڵده‌دات شه‌نگال داگیربكات.

وتیشی “ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ توركیا ده‌یه‌وێت شه‌نگال داگیربكات، ئه‌مه‌ش به‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی داگیركاری له‌سه‌ر خاكی عێراقه‌وه‌، پێویسته‌ حكومه‌ت ده‌ستوه‌ردان بكات و ئه‌م بابه‌ته‌ رابگرێت”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا یه‌كه‌مجار نیه‌ و پێشتر چه‌ندین پێشێلكاریی دیكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق ئه‌نجامداوه‌، خه‌ڵكی شه‌نگالیش له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر پیلانێك كه‌ به‌ ئامانجی داگیركردن بێت له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌رگری له‌ خاكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بینه‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this