بووکەکەی داعش لەچک و پەچەکەی فڕێدا

0
2276

SNN

میدیاکانی بەریتانیا چەند وێنەیەکی شەمیمە بیگوم-یان بڵاوکردووەتەوە کە بە بووکەکەی داعش ناسراوە، لەچک و پەچەکەی فڕێداوە و بە جلوبەرگێکی ئاساییەوە دەرکەوتووە.

وێنەکانی بووکەکەی داعش لە کەمپی رۆژ گیراون کە لە رۆژئاوای کوردستان بۆ کۆکردنەوەی ژن و منداڵەکانی داعش بنیات نراوە و خۆشی وێنەکانی داوەتە میدیای وڵاتەکەی.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەسەر یەکێک لە وێنەکانی ئەو ژنە 21 ساڵە نووسیوێتی “جیابوونەوە لە رابردووی خۆی کە رابردوویەکی داعشی بووە”.

شەمیمە بیگوم لەتەمەنی 15 ساڵی چووەتە نێو داعش و بە رەگەز بەنگالییە، دوای ئۆپەراسیۆنی باغۆزیش لە شارۆچکەکە هەڵات و مانگی دووی ساڵی 2019 لە کەمپێکدا کوڕێکی بوو، دواتر لە کەمپێکی باکووری سوریا کوڕەکەی گیانیلەدەستدا.

پێشتر رایگەیاندبوو، دەیەوێت لە بەریتانیا منداڵەکەی گەورەبکات،  دەشڵێت پێشتر دوو منداڵی دیکەی لە برسان و بەهۆی نەخۆشی گیانیانلەدەستداوە.

یاگۆ ریدیک هاوژینی ئەو کچە بەریتانیەش کە چەکدارێکی هۆڵەندی نێو داعشە، لە گرتووخانەیەکی هەسەدە دەستبەسەرە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this