
گێڵگەی نەوت
SNN
ماوەی پێنج ڕۆژە بەردەوام بەهای نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا لە دابەزیندایە، خواست لەسەر نەوتی خاوی ئەمریکاش کەمبووەتەوە بەهۆی دووبارە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکی جیهان.
بەهای نەوتی برێنت بە رێژەی 0.6 دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک بەریمێک نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە 67.62 دۆلار و ئەو رێژەیە لە رۆژانی رابردوودا 69.85 دۆلاربوو بۆ هەر بەرمیل نەوتێک.
لە هەمانکاتدا یەدەگی نەوتی ئەمریکی لە ئەفتەی رابردوودا 2.4 ملیۆن بەرمیل زیادی کردووە، ئەمەش دووبارە خواستی لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمکردەوە، لەهەمان کاتدا بەهۆی دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکی جیهان خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17