فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وەڵامی فراکسیۆنی پارتی دەداتەوە

0
386

SNN

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە وەڵامی فراکسیۆنی پارتیدا دەڵێت: لە ماڵی سەرککۆماری عێراق کۆبوونەوەیەکی فراوانمان بەمەبەستی یەکخستنی هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردییەکان ئەنجامداوە، بەڵام دوای دوو کاتژمێر فراکسیۆنی پارتی تاکلایەنە راگەیەندراوێکیان سەبارەت بە پرۆژەیاسای فیدراڵی دەرکرد.

لە راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتیدا هاتووە: “دوێنێ ئێوارە لەماڵی سەرۆککۆمار بەئامادەبونی ( سەرۆککۆمار، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و شاندەکەی ، وەزیری دەرەوەی عیراق ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردیەکان، ئەندامانی کورد لەلیژنەی یاسایی و دارایی) کۆبوینەوە
ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ یەکخستنی هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردیەکان و دروستکردنی یەکڕیزی کورد بوو سەبارەت بەهەردوو پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی و پرۆژە یاسای بودجە”.
دەشڵێت: “لەکۆتایی کۆبونەوەکە بڕیاردرا کە ژوورێکی عەمەلیات دروست بکرێت و هەماهەنگی لەنێوانمان هەبێت و هەموومان پێکەوە هەوڵی هەمواری پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵ بدەین و ئەوەی لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە جێبەجێی بکەین، بەڵام بەدوو کاتژمێر بەر لەئەنجامدانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، لەکەناڵەکانی راگەیاندنەوە پەیامێکی تاکلایەنەی فراکسیۆنی پارتیمان بینی کە سەبارەت بە پرۆژە یاسای فیدراڵی دەریانکردبوو بەبێ گەرانەوەیان بۆ رای فراکسیۆنە کوردستانیەکان”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات: “لێرەوە بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین، کە ئەم کارەی فراکسیۆنی پارتی دەرچونی پێشوەختیانە لەناو ئیجماعی کوردی و تێکدانی یەکڕیزی یە، وە بۆمێژوو ئێمە تەحەمولی ئاکامەکانی ناکەین”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this