عێراق: دەبێت کەمپی هۆل دابخرێت

0
224

SNN

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق هۆشداریدا لەبارەی کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان کە تیایدا هەزاران لە کەسوکاری داعشی تێدایە و داوای داخستنی کەمپەکەی کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگه‌ڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا كۆبوه‌وه‌ و رایگه‌یاند: “دانەخستنی کەمپی ھۆل له‌ حه‌سه‌كه و مانەوەی بەمشێوەیەی ئێستا، ده‌بێته‌ بۆمبێکی تەوقیتکراو‌ چونكه‌ زیاتر لە 20000 منداڵ و نه‌وجه‌وانی عێراقی تێدایه‌، پێده‌چێت ئه‌مانه‌ له‌ ئاینده‌دا ببنه ‌ئه‌ندامی چه‌كداری داعش”.

قاسم ئەعرەجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئەگەر پێكه‌وه‌ ھاوکار نەبین بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە، لە داھاتودا دەبێتە ھەڕەشە بۆسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکە و جیھان.

رونیشیكرده‌وه‌: عێراق جەخت لە پێویستی چارەسەرێکی کۆتایی بۆ پرسی کەمپی ھۆل دەکاته‌وه‌ بە بەشداریی کۆمەڵگه‌ی‌ نێودەوڵەتی بەوپێیەی کەمپەکە کەسانی رەگەزنامەی بیانی و کەسوکاری داعشی تێدایه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this