پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ین كه‌ ته‌قه‌یان له‌ لقی12 ی پارتی كرد

0
174
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئازد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و جێگره‌كه‌ى | فۆتۆ: SNN

SNN

پارێزگاری هەڵەبجە رايگەياند: “ئيدانەی تەقەکردن لە لقی 12ی پارتی دەموکراتی کوردستان لە شارەکە دەکەين، دەشڵێت “بە زوترين کات بەهاوکاری ئاسايش تەقەکەرەکان دەستگير دەکرێن”.

ئازاد تۆفيق پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: “هێزی سياسی بە ئۆپۆزسيۆن و دەسەڵاتەوە هەرگيز کاری واناکات، وتيشی “تەقەکردن لەهەر بارەگايەکی سياسی کارێکی نەشياوە و ئيدانەی دەکەين”.

ئاماژەی بەوەشکرد: ” لەگەڵ بەرپرسی ئاسايشی پارێزگای هەڵەبجە قسەمان کردووە، هەموو وجودی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی بە زوترين کات تەقەکەران دەستگەر دەکرێت”.

باسی لەوەشکرد :”لە پاریزگای هەڵەبجە هەر رووداوێکی هاوشێوە رويدابێت کۆنتڕۆڵمانکردووە و هيوادارين ئەمجارەش وابێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this