“لايەنە شيعەکان شەش پێشنيازيان داوە بە هەرێم”

0
280

SNN

بڕيار دەری ليژنەی دارايی لە پەرلەمانی عێراق رايگەياند: “لايەن شيعەکان شەش پێسنيازيان داوە بە هەرێم لە بەرامبەر تێپەڕاندنی پشکی هەرێم لە پرۆژەياسای بودجە”.

ئەحمەد سەفار بڕيار دەری ليژنەی دارايی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکيدا ئاماژەی بەوەکرد: “پێشنیازی شیعەکان لە شەش خاڵ پێکهاتووە کە بریتییە لە یەکلاییکردنەوەی شایستە داراییەکانی هەرێم و بەغدا لەماوەی 17 ساڵی رابردوودا”.

لە یەکێک لە بڕگەکانی دەقی پێشنیازکراوی شیعەکاندا هاتووە کە حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به‌ پێدانی زانیاری له‌ باره‌ی میلاكاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، به‌ گوێره‌ی دابه‌شبوونیان و پله‌ی وه‌زیفی و ناونیشانیان و ره‌گه‌زیان، دوای وردبینی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی و هه‌رێم

لە خاڵێکی دیکەی پێشنیازەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکات و وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم چاودێری ئەو پرۆسەیە دەکەن، هاوکات حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌ راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی به‌ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌ گوێره‌ی یاسایی ئیداره‌ی دارایی و هه‌ردوو دیوانی چاودێری ئیتیحادی و هه‌رێم وردبینی له‌ ژماره‌كان ده‌كه‌ن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this