پێشبينييەکانی کەشناسی بۆ رۆژانی نەورۆز

0
284

SNN

بەپێی پیشبينييەکانی کەشناسی “رۆژانی نەورۆز کەشوهەوا هەور و خۆر دەبێت و پلەکانی گەرما دەگاتە نزيکی 23 پلە”.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رايگەياند: “سبەينێ لە شاری سلێمانی ئاسمان لەنێوان هەور و نيمچە هەوردا دەبێت، بەرزترين پلەی گەرما 19 پلە دەبێت و نزمترين پلە شەش پلە دەبێت”.

هاوکات، بەڕێوبەرايەتی گشتی کەشناسی هەرێم کەشوهەوای سبەينێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و رايگەياند: “بەگشتی لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم، کەشوهەوا لەنێوان هەور و نيمچە هەوردا دەبێت”

هەروەها بەپێی پێشبينييەکانی ماڵپەڕە (AccuWeather)ی ئەمريکی “رۆژانی 20، 21، 22ی ئەم مانگە واتە رۆژانی نەورۆز کەش و هەوا هەور و خۆر دەبێت و پلەکانی گەرما دەگاتە نزيکی 23 پلە، رۆژی 23ی مانگ باران دەبارێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this