“شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان زۆر نزیکن لە رێککەوتن”

0
235

SNN

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر بنەما سەرەکییەکانی بودجەی 2021 نزیکن لە رێککەوتنەوە.
لەو بارەوە ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند”ناتوانین بڵێین گەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام لەسەر بنەما سەرەکییەکان رێککەوتووین و ئێستا خەریکی نووسینەوەی دەقی جێگرەوەین.”
لەلایەکی دیکەوە شیروان دوبەردانى پەرلەمانتارى پارتى رایگەیاندووە، شاندى هەرێم و لایەنە شیعییەکان لەسەر پشکى هەرێم گەیشتونەتە ڕێککەوتن.
هاوکات ئەحمەد سەفار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە شیعەکان زۆر نزیکن لە رێککەوتن”، تەنیا ماوەتەوە دەقەکە بنووسرێت و پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوە کە رێککەوتنەکە دەبردرێت لیژنەی دارایی و لەوێ دەنگی لەسەر دەدرێت و دەخرێتە نێو کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان.
تا ئێستا شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان بە فەرمی ئەو زانیاریەیان پشتڕاستنەکردووەتەوە، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، کە سەرۆکی شاندی باڵای هەرێمە لەوبارەیەوە بە SNNی وت: “تا ئێستا لە کۆبوونەوەداین و سەرقاـی گفتوگۆین لەبارەی پرسی بودجەی هەرێم”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this