لیژنەی دارایی دەنگی بە پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجە دا

0
344

SNN

کەمێک پێش ئێستا لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەنگی بە پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەدا.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە: کەمێک پێش ئێستا لە لیژنەی دارایی دەنگماندا لەسەر ماددەی یانزە کە تایبەت بوو بە پشکی هەرێم .

دوای دەنگدانی لیژنەی دارایی بە پرۆژەیاسای بودجە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەستپێدەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ لایەنە شیعەکان سەبارەت بە پشکی هەرێم گەیشتنە لێکتێگەیشتن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this