بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە سیدەکان دوو هاووڵاتی بریندارکرد

0
164

 SNN

ئەمشەو فڕۆکەکانی تورکیا سنووری سیدەکانی بۆردومانکرد و بەوهۆیەشەوە دوو کەس برینداربوون.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست SNN کەوتوون، ئەمشەو هه‌ینی کاتژمێر 9:40 خوله‌ك فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری سیدەکانی بۆردومانکردووە، ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتای هاووڵاتییانی گوندنشینی ناوچه‌كه‌ كه‌ هه‌ڵگری چوار سه‌رنشین بووه‌، زیانی به‌ركه‌وتوو و دوو له‌ سه‌رنشینه‌كانی برینداربوون.

ئه‌و دوو برینداره‌ كه‌ ناویان “لوقمان چه‌تۆ و زیكری حاجی مه‌جید” بووه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ تا چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت.

فڕۆکەکانی تورکیا بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامن لە بۆردومانەکانیان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this