دەقی رێککەوتنی کۆتایی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە

0
350
SNN
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، بەپێی رێککەوتنی شاندی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان، حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت ئەو نەوتەی دەریدەهێنێت لە کێڵگەکانی کە بە 460 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەخەمڵێنرێت، بداتە سۆمۆ.
دەقی رێککەوتنەکە.
ا/ حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت ئەو نەوتەی دەریدەهێنێت لە کێڵگەکانی کە بە 460 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەخەمڵێنرێت، بداتە سۆمۆ دوای لێدەرکردنی بڕی پێویست لە نەوت بۆ پڕکردنەوەی کرێی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو بەکارهێنانی ناوخۆو پتڕۆدۆلار، بە مەرجێک ئەو بڕەی دەیدات بە سۆمۆ کەمتر نەبێت لە 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و بە نرخی سۆمۆ.
ب/ بڕگەی سەرەوە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکرێت.
ج/ حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی بە خەزێنەی دەوڵەت بە گوێرەی یاسای ئیدارەی مالی و هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ چاودێری دارایی هەرێم ئەو داتایانە وردبینی دەکات کە هەرێم پێشکەشی دەکات.
د/ لە حاڵەتی جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی سەرەوەدا حکومەتی فیدراڵی پابەند دەبێت شایستە داراییەکانی هەرێم بدات کە لەم یاسایەدا هاتووە.
مادەیەکی نوێ: حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت هەتا 30/ 6 / 2021 لیستی میلاکی هەموو مووچەخۆرانی سەربازی و مەدەنی بداتە وەزارەتی دارایی عێراق، دوای وردبینیکردنی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە هەماهەنگی دیوانی چاودێری دارایی
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this