“ئەو بڕە ڤاکسینەی گەیشتە هەرێم بەگوێرەی پێویست نەبوو”

0
227

SNN

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: ئەو بڕە ڤاکسینەی کۆرۆنا لە ڕابردوو گەیشتە عێراق و هەرێمی کوردستان وەکو پێویست نەبووە لە ڕووی ژمارەوە بەڵام هاتنی ڤاکسینەکە گرنگ بوو.  

ئاسۆ حەوێزی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتیشى: “ئێستاش بەکارهینانی ڤاکسینەکە گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی و زۆربەیان جورعەی یەکەمیان وەرگرتووە”.

ئاسۆ حەوێزی باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا وەکو وەزارەتی تەندروستی هەریم لەهەوڵی ئەوەدان ڤاکسینی تایبەت بە هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت و بۆ ئەوەش لەگەڵ چەندین کۆمپانیا گفتوگۆکراوەو دانیشتنەکانیش لەگەڵیان بەردەوامە تاوەکو دەگەنە ڕێککەوتن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this