“کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر يەک بەڕێوەدەچێت”

0
175

SNN

ئەندام پەرلەمانێکی عێراق رايگەياند: “کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان لە کاتژمێر يەکی نیوەڕۆبەڕیوەدەچێت”.

ڕیبوار کەريم ئەندام پەرلەمانی عێراق لە هاوپەيمانی هيوا بە SNNی راگەياند: “کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ کاتژمێر يەک دواخراوە و لە بەڕیوەچوونی دانيشتنەکەدا دەنگ لەسەر کۆی گشتی پڕۆژەياسای بودجە دەدرێت”

وتيشی “ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت و بودجەی هەرێم لە بەغداوە بنێردرێت ئەوا حکومەتی هەرێم دەتوانێت مووچە بەبێ لیبڕين دابەشبکات”.

شەوی رابردوو، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پشکی هەرێمی لە پرۆژەیاسای بودجە پەسەندکرد،بەپێی رێککەوتنەکە، حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە رادەستكردنی نەوت و داهاتی نانەوتی، حكومەتی ناوەند پابەنددەبێت بە پێدانی شایستە داراییەكان بە هەرێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this