بايدن: گفتوگۆ لەگەڵ روسيا دەکەين

0
152

SNN

سەرۆکی ويلايەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکا، ئامادەی وڵاتەکەی نيشاندا بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ هاوتا روسييەکەی، سەبارەت بە هەندێک بابەتی نێوان ئەو دوو وڵاتە”.

جۆ بايدن سەرۆکی ويلايەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکا لە کۆنفرانسێکدا لە کۆشکی سپی وەک وەڵامدانەوەيەک بۆ ڤلادمير پۆتين سەرۆکی روسيا کە باسی لە گفتوگۆی راستەوخۆ کردبوو لەنێوان واشنتۆن و مۆسکۆ، رايگەياند: “من دڵنيام لەبارەی هەندێک پرسەوە گفتوگۆ دەکەين”.

پێشتر، جۆ بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC بەڵێنیدابوو کە “پۆتین باجی دەستتێوەردانی لە هەڵبژاردنی ئەمریکا دەدات”، لە وەڵامی ئەو لێدوانانەشدا، ڤلادمير پۆتين پێشنیاری ئەوەی کرد کە بە زوترین کات گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ بایدن ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی وتوێژەکانی نێوانیان بەردەوام بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this