واژوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق کۆدەکرێتەوە

0
237

SNN

لە پەرلەمانی عێراق، لایەنە سیاسییەکان واژوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە کۆکراوەتەوە و تا ئێستاش ژمارەی واژووکان گەیشتوونەتە 172 واژوو.

لەوبارەیەوە ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “ئێمە وەکو یەکێتی واژوومان کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەپێش هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەم بە رۆژێک، هێشتا دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ماوە”.

وتیشی: “ئەمە بڕیارێکی سیاسی بوو لەگەڵ فراکسیۆنەکانی شیعە و سوننە کە داومانە، ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانین لە رۆژی 9ی تشرینی یەکەم، بە مەرجێک رۆژی دواتر هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت”.

وتیشی: ئەمە مەرجدارە و ئەگەر نەتوانرا لە 10ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت، ئەوا پەرلەمان بەردەوام دەبێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this