15 ملیۆن کەس لە عێراق بێکارن

0
165

SNN

ژمارەی کەسانی بێکار لە عێراق گەیشتووەتە 15 ملیۆن کەس و زۆرینەشیان گەنجن.

فازڵ فەتلاوی، ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتیی، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە: پرۆژەیاسای خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتی ئامادەیە بۆ خوێندنەوەی دووەم و دەنگ لەسەر دا.

لەبارەی کەمکردنەوە یان دەستکاریکردنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی، فەتلاوی رایگەیاندووە: نابێ مووچەکەیان کەم بکرێتەوە، چونکە کەمکردنەوەی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی ”راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ژیانی هەزاران خێزانی هەژار و ئەو ئافرەتانە دەبێ، کە هاوسەریان نەماوە یان جیابوونەتەوە“.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق نزیکەی 40 ملیۆن کەسە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this