کارەبای هەرێم: تا شەممە 18 کاتژمێر کارەبا دەدەینە هاووڵاتیان

0
318

SNN

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: 18 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان ، بە سوود وەرگرتن لە بەرهەمهێنانی 3400 مێگاوات كارەبا.

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت: 18 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان ئەمەش بە سوود وەرگرتن لە بەرهەمهێنانی 3400 مێگاوات كارەبا كە بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت و بڕیاریشە تا رۆژی شەممە بەمشێوەیە كارەبا بەهاووڵاتییان بدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە: لەنەورۆزدا زیاتر لە 7000 فەرمانبەری كارەبا بەشێوەی نۆرە و ئێشكگری 24 كاتژمێر لە 229 وێستگە و 155 فەرمانگەی چاككردنەوەی كارەبا و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی پارێزگاكان و چاككردنەوەی وێستگەكان و بەڕێوەبەرایەتیەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەخزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this