کازمی لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لەبوونی زیندانی نهێنی پێکدەهێنێت

0
214
موستەفا کازمی
SNN
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیداوە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەبوونی زیندانی نهێنی پێکبهێنرێت.
 
بەپێی فەرمانەکە، لیژنەی لێکۆڵینەوە بەسەرۆکایەتی فەریق روکن عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ پێکهێنراوە تا بۆیان دەربکەوێت بەندیخانەی نهێنی بۆ ئەشکەنجەی خۆپیشاندەران هەیە یان نا.
 
لەفەرمانەکەدا ئەوەش هاتووە: لیژنەکە دەسەڵاتی هەموو سەردان و بەسەرکردنەوەیەکی هەیە بۆ هەر شوێنێک بیەوێت.
 
لیژنەکە دەتوانێت بچێتە هەر بینا و بارەگایەکی ئەمنی کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت زیندانی نهێنی تێدا بێت.
 
پێشتر لەلایەن خۆپیشاندەرانە باس لەوە دەکرا کەخۆپیشاندەر دەڕفێنرێت و لەژووری تاکەکەسیدا ئەشکەنجە دەدرێت.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this