ڤیدیۆ.. لە سعودیە بە رۆژی نیوەڕۆ تەشخەڵەی سێکسی بە ئافرەت دەکرێت

0
155

 SNN

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کەسێک کە تەشخەڵەی سێکسی بە ئافرەتێک دەکات، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سعودیەی هەژاندووە و خەڵکی تووڕە کردووە.

بەپێی ڤیدیۆکە کە لە کامێراکانی چاودێری تۆمار کراوە، لەنێو ژماریەک ئۆتۆمبێلەوە گەنجێک دێت و پەلاماری ئافرەتێکی رێبوار دەدات و دەیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسەکەیان ناسیوەتەوە و دەڵێن ناوی “محەمەد عومەر زەعاقییە” و داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن بەزووترین کات دەستگیەی بکەن.

لە ساڵی 2018ەوەعەرەبستانی سعودیە یاسایەکی بەرکار کردووە کە هەر کەسێک دەستدرێژی سێکسی و تەشخەڵە بە کچان و ژنان بکات بۆ ماوەی 5 ساڵ و بەرەوسەر زیندانیدەکرێت و پێبژاردنێکی زۆری پێدەکرێت.

 

#المتحرش_محمد_عمر_الزعاقي

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this