پێشبینیدەکرێت کۆتایی ئەم هاوینە کۆرۆنا لە ئەوروپا بنبڕ بێت

0
248

SNN

دامەزرێنەری کۆمپانیای بیۆنتیک بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا دەڵێت: “گەشبینین کۆتایی ئەم هاوینە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا کۆنترۆڵ بکرێت”.

ئوگور شاهین دامەزرێنەری کۆمپانیای بیۆنتیک کە هاوپشکی ڤایزەری ئەمیکییە بۆ پێکوتەی کۆرۆنا، بە رۆژنامەی فیلت ئوند زونتاگی ئەڵمانی وتووە “کێشەکانی بەردەم پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا کاتین و ئاساییدەبنەوە”.

ئوگور شاهین کە بەڕەگەز تورکە، پێشبینیشیکردووە “کۆتایی مانگی سێپتەمبەری داهاتوو 70٪ زیاتری ئەڵمانییەکان ڤاکسین وەردەگرن بە بێ بوونی هیچ بەربەستێک”.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کۆتایی ئەم وەرزی هاوینە کۆرۆنا کۆنترۆڵدەکرێت لە ئەوروپا و پێویست بە توندکردنی رێوشوێنەکان ناکات جارێکیتر.

لە رۆژانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا لە کۆتایی ساڵی 2019، پەنجەی تۆمەت ئاراستەی بازاڕێکی خواردنە دەریاییەکانی شاری ووهانی چین کرا و وترا، لەوێوە ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە؛ بەڵام ئێستا شارەزایان باوەڕیان وایە کە ڤایرۆسەکە لەوێوە بەهێزبووە.

یەکەمجار کۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوبووەوە، مانگی کانوونی یەکەمی 2019، پزیشکێکی چین بەناوی لی وێنلیانگ لە نەخۆشخانەی ناوەندی ووهان هەوڵیدا هۆشداری بدات لە بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییەکی نوێ، بەڵام لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە پێی وترا “لێدوانی ناڕاست رابگرێت” و لێکۆڵینەوەیشی لەگەڵ کرا لەسەر “بڵاوکردنەوەی دەنگۆ”.

ئەو پزیشکە چینییە لە مانگی شووباتی 2020 کۆچی دوایی کرد.

رۆژی 11-1-2020 یەکەم کەیسی مردن بە کۆرۆنا لە چین تۆمارکرا کە کەسێکی تەمەن 61 ساڵ بوو.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this