دەوڵەتی یاسا: تا نرخی دۆلار وەکخۆی لێنەتەوە ناهێڵین بودجە پەسەند بکرێت

0
1022

SNN

ئیئتیلافی دەوڵەتی قانون بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی رایدەگەیەنێت “تا بەهای دۆلار وەک پێشووی لێ نەیەتەوە لە بازاڕەکاندا، دەنگ بە پرۆژەیاسای بودجە نادەن”.

گاتع ریکابی ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ یەکشەممە وتی: “ناکرێت بهێڵین بودجە پەسەند بکرێت تا ئەو زوڵمەی لە خەڵک کراوە بە دابەزاندنی بەهای دۆلار، وەکخۆی لێ نەیەتەوە”.

وتیشی: “بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بووەتە بارگرانیی بەسەر خەڵکی ئاسایی و تەنانەت بازرگان و فەرمانبەر و هەموو خەڵکی ناوبازاڕ زیانی پێگەیشتووە”.

ریکابی دەشڵێت: “زۆرینەی کوتلە شیعی و سوننی و تەنانەت کوردییەکانیش پشتیوانیی گێڕانەوەی بەهای دۆلار دەکەن بۆ دۆخی پێشووی خۆی کە 1200 دینار بوو بۆ یەک دۆلار”.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کورتهێنان لە بودجەدا ناهێڵێت و حکومەت بیانووی نەماوە، بۆیە دەبێت بەهای دۆلار داببەزێتەوە، بە پێچەوانەوە دەنگ بە بودجە نادەین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this