هامیڵتۆن ده‌وڵه‌مه‌ندترین وه‌رزشكاری بەریتانیایه‌

0
261
لویس هامیڵتۆن

SNN Sport

رۆژنامه‌ی ( سه‌ندای تایمز) ئاشكرایكرد كه‌ لویس هامیڵتۆن پاڵه‌وانی پێشبڕكێكانی فۆرمولا1 ، ده‌وڵەمه‌ندترین وه‌رزشكاره‌ له‌ شانشینی یه‌كگرتوو”بەریتانیا” به‌ سامانێكی پوخت کە ده‌گاته‌ 224 ملیۆن پاوەن کە دەکاتە (275،6 ملیۆن دۆلار ) .

سامانه‌كه‌ی هامیڵتۆن( كه‌ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ مارسیدس واژۆ كرد له‌ 2008  له‌ به‌رمبه‌ر 40 ملیۆن پاوەن)  له‌ ساڵی رابردوو به‌ 3 ملیۆن پاوەن رێژەکەی  به‌رز  بووەوە‌ .

له‌ لیستی دوڵه‌مه‌نده‌كان كه‌ سه‌ندای تایمز رایگه‌یاند ، رۆی مكیلرۆی یاریزانی گۆڵف كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ 2015 ه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتكه‌ی پۆلێنی جیهان ، ته‌نیا وه‌رزشكاری تره‌ به‌ 10 ملیۆن پاوەن .

سامانی یاریزانی تۆپی پێی وێڵزی گاریس بەیڵ كه‌ هه‌فتانه‌ 350 هەزار جونەی پاش داشكاندنی باجه‌كان له‌ ریاڵ مه‌درید ده‌ستده‌كه‌وێت، ده‌گاته‌ 114 ملیۆن پاوەن و ده‌وڵمه‌نترینه‌ له‌ لیستی ئه‌و وه‌رزشكانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ 30 ساڵ یان كه‌متر .

كه‌سایەتییه‌ وه‌رزشییه‌كان زاڵ بوو  له‌ سه‌ر لیستی ده‌وڵمه‌نده‌ گه‌نجه‌كان و ژماره‌یان گه‌یشته‌ 18 له‌ نێو 50 پله‌دا و بۆكسێنه‌ری بریتانی ئه‌نتۆنی جۆشوا کە  له‌ كێشی قورس ته‌نیا بوو له‌ لیسته‌كه‌  له‌ وه‌رزشەکانی  تردا جگه‌ له‌ تۆپی پێ.

 

جۆشوا نزیكه‌ی 8 ملیۆن پاوەنی به‌ده‌ستهێنا  له‌ دوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌  له‌ دژی ئه‌ندی رۆیز جۆنیۆر  له‌ ساڵی رابروودا و پوختی سامانه‌كه‌ی بۆ 10 ملیۆن پاوەن به‌رز بووه‌وە .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this