هاوپەیمانی سائیرون بەڵێنی لێسەندنەوەی دەسەڵات بە وەزیری دارایی عێراق دەدەن

0
326

SNN

ئەمڕۆ یەکشەممە جەواد موسەوی ئەندام لە هاوپەیمانی سائیرون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڕەشەی لێسەندنەوەی پۆستی وەزیری دارایی لە عەلی عەلاوی دەکەن بەهۆی ئەوەی داهاتی عێراق بە یەکسانی بەسەر پارێزگاکانی عێراقدا دابەش ناکات بەتایبەتی بودجەی کارپێکردن و بودجەی وەزارەتی تەندروستی.

موسەوی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەش رووندەکاتەوە، پارێزگاکانی باشوور لە رووی خزمەتگووزارییەوە تەواو هەژارن، هەوەرها پاریزگاکانی باشووریش بەهۆی نەبوونی بودجەوە ناتوانن هیچ پرۆژەیەک ئەنجام بدەن، بەڵام لە پاریزگاکانی دیکەی عێراق بەهۆی ئەوەی بودجەی تەواو خەرج دەکرێت ئەو کێشەیە بوونی نییە.

ئەوەش رووندەکاتەوە، کە بەرامبەر ئەم هەڵوێتە بێدەنگ نابن و لە پەرلەماندا تەواوی بەڵگەکان دژی عەلی عەلاوی دەخەنە ڕوو، بۆیە گەر چارەسەری ئەم دۆخە نەکات ئەوا بە دڵنیاییەوە لە پۆستەکەی دوری دەخەینەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this