ماکرۆن بۆ پاپا فرانسیس: سەردانەکەت بۆ عێراق خاڵێکی وەرچەرخان بوو

0
134

SNN

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە پاپا فرانسیس-ی راگەیاند: سەردانەکەی ئەم دواییەت بۆ عیراق خاڵێکی وەرچەرخان بوو بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ماکرۆن وتوویەتی: “دەستخۆشی لە پاپا فرانسیس دەکەم بۆ سەردانە مێژووییەکەی بۆ عێراق کە گرنگ و کاریگەربوو، سەردانەکە خاڵێکی وەرچەرخانی راستەقینەبوو بۆ ناوچەکە”.

لە سەرەتای مانگی ئازار پاپا فرانسیس بە سەردانێکی سێ رۆژەیی عێراق و هەرێمی کوردستانی بەسەرکردەوە و بە گەرمی پێشوازی لێکرا، سەردانەکە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی گرنگی پێدرا بەو پێیەی ئەمە یەکەمجاربوو پاپا سەردانی عێراق بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this