
لیرەی تورکی
SNN
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای لیرەی تورکی بەرێژەی 17% دابەزی و هۆکارەکەشی بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا لە پۆستەکەی دادەنرێت.
ئەمڕۆ یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 8.3974 لیرەی تورکی بووە کە ئەمە نزمترین بەهای لیرە بووە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە.
هۆکاری دابەزینی بەهای دراوی تورکی بەگوێرەی ئابووریناسان، ئەوەیە لە چەند رۆژی رابردوودا بە فەرمانی ئەردۆغان، ناجی ئەقبال سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، چونکە رێژەی سوودی بانکی بۆ زیاتر لە 15% زیادکردبوو تا بتوانن رووبەڕووی هەڵئاوسان ببنەوە، بڕیاری لەکارلابردنی ئەقبال وەبەرهێنەرە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی تووشی سەرسوڕمان.
ئەمە سێهەم سەرۆکی بانکی ناوەندییە لە تورکیا کە لە ماوەی دوو ساڵدا لەکارەکەی دووردەخرێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17