بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی: لە نەورۆزدا نزیکەی 500 پەیوەندیمان پێوەکراوە

0
250

SNN

سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی دەڵێت لە رۆژانی 20 و 21ی مانگدا نزیکەی 500  کەس پەیوەندی بە هێڵی گەرمی فریاکەوتنی سلێمانییەوە کردووە ئەوەش بۆ تۆمارکردنی رووداو و کێشە تەندروستییەکان بووە.

سامان نادر لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: لە 48  کاتژمێریی رابردوودا 25 رووداومان تۆمارکردووە کە بریتیبوون لە شەڕە چەقۆ و سوتان و رووداوەکانی هاتووچۆ و کێشە تەندروستییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد: “تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا لە ناوچە قەرەباڵغەکان زیادکراون، بەتایبەتی لە سەهۆڵەکە و چاڤیلاند و پارکی ئازادی، هەروەها حەوت تیمی فریاکەوتنمان بۆ قەزای دوکان ناردووە، کە لەوێ دوو رووداوی هاتووچۆ و رووداوێکی خنکان هەبووە”.

ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژانی نەورۆزدا دەیان هەزار گەشتیار روو لە شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this