قائيقامی دوکان: دوێنێ 81 هەزار گەشتيار رووی لە سنورەکە کردووە

0
190

SNN

قائيمقامی قەزای دوکان بە SNNی راگەياند: “بەپێی ئامارێکی نافەرمی ئێمە دوێنێ 81 هەزار گەشتيار رووی لە سنوری قەزای دووکان کردووە”، وتيشی “ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ديکە گەشتياری عەرەب کەمتر سەردانی سنورەکەی کردووە”.

سيروان سەرحەد قائيمقامی قەزای دوکان لە لێدوانێکيدا بە SNNی راگەياند: “رێوشوێنی ئەمنی تۆکمەمان گرتووەتەبەر بۆ پێشوازيکردن لە گەشتياران ئەوەش بە هاوکاری هێزە ئەمنييەکان و هێزەکانی ئاسايش و تيمەکانی مەلەوانی بەمەبەستی  رێگريکردن لە هەر کێشە و گرفتێک ياخود حاڵەتێکی خنکان کە رووبدات”.

وتيشی “تيمە تەندروستييەکانی سنورەکە و شەش تيمی تەندروستی سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشييەوە بەمەبەستی بەدەمەوەچوونی هاوڵاتيان لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو، هاوکات بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنينی کۆرۆنا لە هەر حاڵەتێکی گوماناويدا”.

راشيگەياند: “ليژنەکانی قايمقاميەت و گەشتوگوزار وجوديان هەبووە و چاودێری بازاڕ و رێستۆرانتەکانيان کردووە بۆ دڵنيابوونەوە لە ئيستيغلال نەکردنی رۆژەکە و بەرزنەکرردنەوەی نرخەکان”.

قائيمقامی دوکان ئاماژەی بەوەشکررد: “تيمەکانی شارەوانی هەڵمەتی پاککردنەوەيان دەستپێکردووە، رێوشوێنەکانمان بەپێی قەرەباڵغی و هاتنی گەشتياران بەردەوامی پێدەدرێت”.

سەبارەت بە ئاماری روداوەکانی سنورەکەش لە دوێنێدا وتی “روداوێکی هاتووچۆ رويداوە کە ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی داوە و برينداربووە، حاڵەتێکی خنکانيش رويداوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this