
ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
ڤاکسینی ئەسترازێنکا لە چەند هەفتەی رابردوودا دەنگۆی زۆری هێنابوویە کایەوە و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپایی بەکارهێنانی پێکوتەکەیان قەدەغە کردبوو، بەڵام نوێترین پشکنینەکان لە ئەمەریکا دەری دەخەن ئاسترازێنکا هیچ کێشەیەکی نییە.
لە پشکنینەکە دەرچووە بەکارهێنانی ئەسترازێنکا بە رێژەی 80% هەر جۆرە نیشانەیەکی کۆرۆنا لەناو دەبات و رێگری لە تووشبوونی مرۆڤ بە کۆرۆنا دەکا و بە رێژەی 100%یش پێش بەوە دەگرێ کەسێک بە توندی تووشی کۆرۆنا ببێت.
ئەوانەی کە تەمەنیشیان سەرووی 65 ساڵە ئەوا پێکوتەکە لە کۆرۆنایان دەپارێزێت، سەرووی 32 هەزار کەس لە ئەمەریکا و چیلی لەو پشکنینەدا بەشدارییان کرد و بە پێی دەرەنجامەکان دەرکەوتووە، ئەوانەی کە تەمەنیشیان سەرووی 65 ساڵە ئەوا پێکوتەکە لە کۆرۆنایان دەپارێزێت .
بەگوێرەی بی بی سی هەروەها بەو دەرەنجامەش گەیشتووە هیچ پێوەندییەک لە نێوان مەیینی خوێن و مردن و بەکارهێنانی پێکوتەکەدا نییە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17