ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح: لە دانیشتنی داهاتوودا کورد ئامادە بێت یان نا، بودجە تێدەپەڕێنین

0
247

SNN

موختار موسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر هاوپەیمانی “فەتح” رایگەیاند: دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زۆر چارەنووساز دەبێت بۆ تێپەڕاندی بودجە و هەندێک هێزی کوردی دەیەوێت ئەو ڕۆڵانە بداتەوە بە رووی لایانە سیاسییەکاندا کە لە رابردوودا بەرامبەر لایەنە عەرەبییەکان هەیانبووە.

موسەوی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: لەمە زیاتر دواخستی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە کاریگرەی زیاتری لەسەر هاووڵاتیان و عێراق دەبێت و هیچ راستییەکی تێدا نەماوە کە تا ئێستا بودجە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدراوە، لایەنە کوردییەکانیش دەیانەوێت مەرجەکانی خۆیان بەسەرماندا بسەپێنن کە ئەو کارەش هەرگیز روونادات، لایانە کوردییەکان دەبێت چاویان لە بەرژەوەندی تەواوی عێراق بێت نەک بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، کوردیش تاکە هۆکارە بۆ دواکەوتنی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان چارەنوسزا دەبێت، جا لایەنی کوردی ئامادەبێت یاخود نا دەنگ لەسەر بودجەی عێراق دەدرێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە بودجەی بۆ شەممەی داهاتوو دواخست بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this