وتەبێژی قوباد تاڵەبانی “ئامادەین یەکێک لەو دوو پێشنیازە جێبەجێ بکەین کە رێککەوتمان لەسەر کردووە”

0
676

SNN

سەمیر هەورامی وتەبێژى قوباد تاڵەبانى رایگەیاند: شاندى هەرێم بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجە و ئامادەن یەکێک لەو دوو پێشنیازە جێبەجێ بکەن کە ڕێککەوتنیان لەسەر کردووە.

وتەبێژەی قوباد تاڵەبانی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: ئەو دەقە نوێیەى کە لە چوارچێوەى پڕۆژەى بودجەدا لەسەرى ڕێککەوتوون دوو پێشنیاز لەخۆ دەگرێت، هەرێم ئامادەیە یەکێک لەو دوو پێشنیازە جێبەجێ بکات کە رێککەوتنى لەسەر کراوە.

سەمیر هەورامى ئاماژەى بەوەشکردووە، شاندى هەرێم لەچەند رۆژى داهاتوودا دەگەڕێتەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان و جێبەجێکردنى ئەوەى ڕێککەوتنى لەسەر کراوە، رێککەوتنەکەى لەگەڵ حکومەتى عێراق کە خراوەتە ناو پڕۆژەکەوە یان ئەو ڕێککەوتنەى لەگەڵ بەشێک لە کوتلە سیاسییەکان کراوە لەبارەى پشکى هەرێم.

جەختیشیکردەوە، حکومەتى هەرێم رەزامەندى خۆى نیشانداوە لەسەر جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى پەیوەست بە پشکى هەرێم لە بودجە.

شاندى هەرێم شەوى هەینى دواى دواخستنى دەنگدان لەسەر پرۆژەى بودجە لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە بەغداى بەرەو هەرێمى کوردستان بەجێهێشت، پێش دواخستنى دانیشتنەکە، لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕێککەوتنى نێوان شاندى هەرێم و لایەنە شیعییەکانى پەسەندکرد، کە تایبەتە بە رادەستکردنى 460 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this