داوا لە ئەمریکا دەکرێت هاوکاری کەرتی گاز لە هەرێم بکات

0
245
SNN
دەزگایەکی حکومی ئەمریکا پێشنیاز بۆ ئیدارەی بایدن دەکات بە چەند شێوازێک هاوکاری حکومەتی هەرێم و عێراق بکات، لەوانەش کەرت گازی و سیستەمی بانکی لە عێراق.
ژووری بازرگانی ئەمریکا و ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا – عێراق، پێشنیازیان بۆ ئیدارەی ئەمریکا کردووە کە پاڵپشتی هەرێم و عێراق بکات لە پەرەپێدانی کێڵگەکانی گازی سروشتی.
پێشنیازەکانی ژووری بازرگانی ئەمریکا و ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا-عێراق لە چەند خاڵێک پێکهاتووە، ئاماژە بەوەشکراوە کە دەبێت ئیدارەی ئەمریکا هەماهەنگی دارایی و ئابووری لەگەڵ عێراق هەبێت بەجۆرێک لە چاکسازی سیستەمی بانکی عێراق لەخۆبگرێت.
داواشکراوە لە ئیدارەکەی بایدن، کە لە تێپەڕاندنی دۆخی کۆرۆنا و سەربەخۆبوونی عێراق لە بەدەستهێنانی غاز و کارەبا پشتیوانی وڵاتەکە بکات (ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا خوازیارە چیتر عێراق لە بەدەستهێنانی کارەبا پشت بە ئێران نەبەستێت).
سەرۆکی ئەمریکا بۆ کارکردنی راستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی پەرەپێدانی کێڵگەکانی گازی سرووشتی.
لەو پێشنیازە چوار خاڵییەی ژووری بازرگانیدا ئاماژە بەوەکراوە، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی بانکی جیهانی و سندوقی نێودەوڵەتی دراودا کە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا- عێراق ئیڤێنتی تایبەت بە هاوئاهەنگی ئەمریکا و عێراق بە بەشداری بەرپرسانی عێراقی رێکدەخات، کە تێیدا وەزیری دارایی عێراقیش بۆ ئەو  ئیڤێنتە بانگهێشت دەکرێت.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this