شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا گورزێکی دیکە لە بەهای نەوت دەدات

0
279
بەهای نەوت

SNN

شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا جارێکی دیکە لە ناوەراستی ئەوروپا دەست دەکات بە بڵابوونەوە ئەمەش وا دەکات کە دووبارە بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزین بەخۆیەوە ببینێت و خواست لەسەری کەمتربێتەوە.

نەوتی خاوی تێکساس 1.7%ی بەهاکەی لەدەستدا، نرخی هەر بەرمیلێکی گەیشتە 60.68 دۆلار، دۆخەکە بۆ نەوتی خاوی برێنتیش بەهەمان شێوە بوو، بە ڕێژەی 1.21٪ بەهاکەی خۆی لەدەستدا و هەر بەرمیلێکی گەیشتە 63.84 دۆلار.

ئەڵمانیا کە یەکێکە لە گەورەترین بەکاربەرەکانی نەوت لە ئەوروپادا، قەدەغەی هاتووی تێدا بەردەوامە تا مانگی نیسان، ئەمەش وای لە بازرگان و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە کردووە خواستیان لەسەر کڕینی نەوت کەمتر بێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ترسی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا لە ئەوروپادا بەربڵاوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆری وڵاتە نەوتییەکانی ئەفریقا بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمکردووەتەوە بەتایبەتی وڵاتی نەیجیریا، بۆ ئەوەی بەهای نەوت لەم ئاستەی ئێستایدا بمێنێتەوە، بەڵام هیچ سود و کاریگەرییەکی نییە چونکە دووبارە لە جیهاندا خوات لەسەر نەوت رووی لە کەمی کردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this