لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان چەند زانیارییەک لەسەر تەقینەوەکەی بەغدا ئاشکرادەکات

0
177

SNN

سەرچاوەیەک لە پۆلسی بەغدا ئەمڕۆ سێشەممە، چەند زانیارییەک لەسەر تەقینەوەکەی بەغدا ئاشکرا دەکات کە بەهۆیەوە کەسی خۆکوژ گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش کە لە شوێنی رووداوەکە نزیکبوون برینداربوون.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە، لێکۆلێنەوە سەرەتاییەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە چەند بۆمبێکی لە ماتۆرێکەوە بەستراون لەگەڵ چەند نارنجۆکێکی دەستی، لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغدا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە خۆکوژەکە گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش کە لە شوێنی رووداوەکە نزیکبوون برینداربوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this