وه‌رزشى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له‌كاروانه‌كه به‌رده‌وامه یان وه‌ستاوه؟!

وەرزشی خاوەن پێداویستی تایبەت
سه‌نگه‌ر زرار- SNN SPORT
ساڵانێك له‌هه‌رێمى كوردستاندا وه‌رزشى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و وه‌رزشكارانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت بهسهرهتایهكى باش ده‌ستیان پێكرد و توانییان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستانى عێراق بره‌و به‌كار و چالاكییه‌كان بده‌ن تا ئه‌و ئاسته‌ى له‌ناوخۆى هه‌رێم و له‌ئاستى عێراق و ته‌نانه‌ت له‌به‌شدارى ده‌ره‌كیشدا بتوانن ركابه‌ریی بكه‌ن و وهرزشهكهیان و ده‌زگاكه‌یان به‌ره‌و وه‌رزش و ده‌زگایه‌كى دامه‌زراوه‌یی و جیهانى بچێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین ساڵانێكیشه ئه‌وان له‌جوڵه و چالاكى وه‌ستاون، بۆیه ده‌پرسین (وه‌رزشى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له چ ئاست و بارودۆخێكدایه، ماوه یان نه‌ماوه، هه‌نگاوى به‌ره‌و پێشه‌وه ناوه یان به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كاروانه‌كه دواكه‌وتووه و به‌ره‌و نه‌مان و ئیفلیجى هه‌نگاو ده‌نێت، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چی‌یان بۆ وه‌رزشى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت كردووه و تاچه‌ند و چ ئاستێك بایه‌خیان پێداوه و پشتگیرى و پشتیوانی‌یان لێكردووه، هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كان چین)؟، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كانى، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT)، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێم و راهێنه‌ر و وه‌رزشكارێك و راگهیاندنكارێكى دواند و ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه له‌ڕه‌وشى ئه‌وان دوان و هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانیان خسته‌ڕوو:
“بارودۆخمان زۆر خراپه و هیچ پێشكه‌وتنێكمان به‌خۆوه نه‌بینیوه”
*زاهیر ره‌شید/ سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستانى عێراق:” وه‌رزشى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ئێستا له‌ئاستێكى زۆر خراپ و لاوازدایه و بارودۆخمان زۆر خراپه و هیچ پێشكه‌وتنێكمان به‌خۆوه نه‌بینیوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى كه هه‌مانبوو خه‌ریكه له‌ناوده‌چێت و پاشماوه‌كه‌ى نامینێت، هۆكاره‌كانیش بۆ ئه‌م پرسه ئه‌وه‌ى راستى بێت سیستمى ئیداره‌دانى وه‌رزش له‌هه‌رێمى كوردستان بهسیستمێكى ناته‌ندروست ده‌بینم، ئه‌و سیستمه ئیداریه‌ى كه‌ئێستا ئێمه هه‌مانه، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه بڕوات و به‌رده‌وامى پێبدرێت، ئه‌وا به‌ڕاستى چاره‌ى وه‌رزشى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ناكات و بگره به‌ره‌و دۆخێكى خراپتریشى ده‌بات، چونكه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ساڵى 2015دا له‌كاتى ده‌ستپێكردنى قه‌یرانى دارایی له‌هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو ئێستا، له‌لایه‌نى دارایی هیچ پشتگیرییه‌كى لیژنه‌كه‌مان نه‌كراوه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ چالاكیهكان و كاروبارى لیژنه‌كه‌مان له‌وه‌زاره‌تى دارایی حكومهمى هه‌رێم وه‌رمان ده‌گرت له‌وساته‌وه تاكوئێستا بڕاوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ساڵى 2019دا له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌ندێك هاوكارى بۆ چه‌ند لایه‌نێكى وه‌رزشى دابینكرا، ته‌نانه‌ت ئه‌و هاوكاریه لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى لێبێبه‌ش كرا.
“ده‌توانم بڵێم ته‌نها مێژوو یان رابردوومان بۆ ماوه‌ته‌وه”
*عه‌لى حسێن/ راهێنه‌ر و ناوبژیوانى وه‌رزشى كه‌سانى خاوه‌ن پێاویستى تایبه‌ت:” وه‌رزشى پارائۆڵۆمپى له‌كوردستاندا له‌ئاستێكى زۆر خراپدایه، ماوه‌ى شه‌ش ساڵه له‌لایه‌ن هه‌موو به‌رپرسانى وه‌رزشى پشتگوێ خراوه و ئاوڕى لێنه‌دراوه‌ته‌وه له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه پاڵپشتی نه‌كراوه و زۆر به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه و ده‌توانم بڵێم ته‌نها مێژوو یان رابردوومان بۆ ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا هیچ جوڵه و چالاكیه‌كمان نه‌ماوه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌چیته هه‌ر شوێنێك و له‌ده‌رگاى هه‌ر كه‌سێك ده‌ده‌ى به‌تایبه‌تى وه‌زاره‌ته‌كانى دارایی و رۆشنبیرى و لاوان، نه‌ك ئاوڕیان لێمان نه‌داوه‌ته‌وه و بایه‌خیان پێ نه‌داوین، به‌ڵكو وایان كردووه وه‌رزشه‌كه‌مان له‌ناوبچێت و ته‌نها ناوێك بێت له‌رابردوودا، چونكه هه‌ر ئه‌وان هۆكارن بوون و بۆ هه‌موو چالاكیهكان به‌به‌شدارى ده‌ره‌كى و خوله‌كانى ناوبژیوانى و راهێنه‌رى، پشتیان تێكردین، به‌رپرسى وا هه‌بووه چوینه‌ته لاى و سكاڵا و رازى دڵى خۆمان له‌لاى باسكردووه، ده‌ڵێ كاكه ئێمه هیچمان بۆ وه‌رزشى ساغ پێ ناكرێ نه‌بادا وه‌رزشى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت، ئه‌و به‌ره‌وپێش ناچێت چۆن بتوانین ئه‌وه‌ى ئێوه به‌ره‌وپێش ببه‌ین، زۆر شتى تریش له‌م بابه‌تانه، ئیتر ئه‌وه لهوهزارهتێكى گه‌وره و گران كورسیهكى گرتووه، هه‌بووه سه‌ردانمان كردووه لهشوێنهكهى بووه، كه‌چى به‌ئێمه‌یان وتوه لێره نیه، یان ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى داوه‌ته كه‌سێكى تر وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه و پێى وتین لێره نیه لهكۆبوونهوهیه و مۆبایله‌كه‌ى به‌جێهێشتووه، به‌داخه‌وه له‌هه‌موو شوێنه‌كانى په‌یوه‌ندیدار گوێمان لێ ناگرن و به‌گشتى هیچیان بۆ ئێمه نه‌كردووه و ته‌نیا كاریان بۆخۆیان كردووه تا كورسى و شوێنه‌كه‌یان له‌ق نه‌بێت”.
“به‌بیانووى قه‌یرانى دارایی وهرزشهكهشیان لێمان ئیفلیج كرد”
*غه‌مبار ئه‌سعه‌د/ یاریزانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له‌یارى باسكه‌ى سهركورسى:” له‌سه‌ره‌تادا زۆر باش بوو وهرزشهكهى ئێمه زۆرباشبوو، له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر تیپێكى باشى یاریه‌كه‌ى خۆمان له 12 یاریزان پێكهێنا و بۆ ماوه‌ى 2 ساڵ به‌بێ پچڕان به‌شدار و به‌رده‌وام بووین، خه‌ریكبوو تیپه‌كه‌مان ده‌بووه تیپێكى نموونه‌یی و ده‌كه‌وتینه سه‌ر رێچكه‌ى خۆمان، كه‌چى به‌داخه‌وه له‌نێوان ساڵانى 2014 تا 2020 به‌بیانووى قه‌یرانى دارایی هیچ جۆره هاوكاریه‌ك بۆ ئێمه نه‌ما و هه‌مووى راگیرا و كار و چالاكیه‌كانیش وه‌ستێنران، لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پاره‌ى پێنه‌دراوه، هاوكارى ئێمه ناكات و ئه‌و 100 هه‌زار دیناره‌ى مانگانه وه‌ك مووچه وه‌رمان ده‌گرت نه‌ما و دواتر شوێن و هۆڵ بۆ مه‌شق و راهێنان و پاسى گواستنه‌وه‌ش بۆ ئێمه نه‌ما، له‌كاته‌وه تائێستا هیچ جۆره ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بۆ ئێمه نیه و هیچ گرنگییه‌كى ئه‌وتۆش به‌پرۆسه‌ى وه‌رزشى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت نه‌دراوه و به‌ته‌واوه‌تى فه‌رامۆش كراوین، بێگومان ئێمه خۆمان به‌جه‌سته كه‌مئه‌ندام و ئیفلیجین، به‌ڵام ئه‌وان به‌بیانووى قه‌یرانى دارایی وهرزشهكهشیان لێمان ئیفلیج كرد، هیوادارین ئه‌وه‌ى خۆى بهبهرس و خه‌مخۆرى ئێمه‌ى یاریزانانى خاوه‌ن پێداوهستى تایبه‌ت ده‌زانێ به‌تایبه‌ت له‌ئاستى هه‌ولێردا ئاوڕێكى به‌په‌له‌مان لێبداته‌وه”.
“وهرزشهكهى ئه‌وان هیچى لهوهرزشى كه‌سانى ئاسایی كه‌متر نیه”
*زاگرۆس نانه‌كه‌لى/ راگه‌یاندنكارى وه‌رزشى:” پێموایه بۆ چه‌ند ساڵێك ده‌چێ شتێك نه‌ماوه به‌ناوى وه‌رزشى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت بێت، ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه ئاگاداربین، له‌به‌رچاونه‌گرتن و بێبایه‌خى بوارى وه‌رزش به‌گشتى و وه‌رزشى پارائۆڵۆمپیك به‌تایبه‌ت، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه بڵێن بێشك له‌لاى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌بیانووى بێ بنه‌ما وهرزشهكهیان شكست و كۆتایی پێهێنراوه، له‌جیهاندا بایه‌خێكى به‌رچاو و له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان پێده‌درێ و رێكخستنى پارائۆڵۆمپیاد و ده‌یان پاڵه‌وانێتى جیهانى و كیشوه‌رى و ناوچه‌یی ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌ن، ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆر و زه‌وه‌نده‌ى له‌چالاكییه‌كانیان ئاماده‌ده‌بن پاڵپشتی و هاندانێكى گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وان و بۆ پشتگیریان پاره ده‌به‌خشنه‌وه، وه‌كو پاڵپشتى و هه‌ستكردن به‌مرۆڤایه‌تى ئاماده‌ى یارییه‌كان ده‌بن، هه‌روه‌ها له‌بوارى میدیایی بایه‌خێكى زۆر گه‌وره‌یان پێده‌درێت، كه‌چى لاى خۆمان تازه وه‌رزشى پارائۆڵۆمپیك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ره‌تا تا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هاوكارى بكرێن و چالاكییان بۆ رێكبخرێ، یاریگا و هۆڵێكیان بۆ دروست بكه‌ن، لێره‌دا جیاواز له‌گه‌ڵ گۆى زه‌وى وهرزشهكهیان به‌ڕێوه‌ناچێت و له‌برى پشتگیریش مووچه‌یان پێ ناده‌ن، له‌كاتێكدا وهرزشهكهى ئه‌وان هیچى لهوهرزشى كه‌سانى ئاسایی كه‌متر نیه، ئێمه‌ى مرۆڤ و كه‌سى ئاسایی و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت یه‌كین و هیچ جیاوازیه‌كمان نیه، وه‌رزشى هه‌ردوولامان گیرۆده‌ى ده‌ستى كوردبوونه، بۆیه له‌وباوه‌ڕه‌دانیم هیچ شتێكیان بۆ بكرێ به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا، كه‌سێكیش نییه داكۆكییان لێبكات، به‌تایبه‌ت له‌بوارى راگه‌یاندندا، چونكه له‌هه‌رێمى كوردستاندا باوه‌ڕناكه‌م هیچ راگهیاندنكارێكیش شاره‌زاییه‌كى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر وه‌رزشى پارائۆڵۆمپى هه‌بێت، یان وه‌ك راگهیاندنكارێكى وه‌رزشى تایبه‌تمه‌ند خۆى بۆ ئه‌وان ته‌رخان كردبێ و كاربكات”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17