کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: دەنگدان لە دەرەوەی وڵات ئەنجام نادرێت

0
174

SNN

ئەنجومەنی باڵا کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: دەنگدانی دەرەوەی وڵات ئەنجام نادرێت.

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵا کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەیان بەوەشداوە: لەدوای چەندین کۆبوونەوە دەربارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرەوەی وڵات و گفتوگۆی پێویستی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەوە کرا.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو: بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (9)ی ساڵی 2020 کە بڕگەیەکی تایبەتە بە دەنگدانی عێراقیەکانە لەدەرەوەی وڵات گرفتی دارایی و تەکنیکی و یاسایی لەبەردەم تەواوکردنی تۆماری دەنگدەران دروست دەبێت.

ئاشکراشیانکردووە: پێویستمان بە زیاتر لە 160 رۆژە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی تۆماری دەنگدەرانی عێراق و کردنەوەی نوسینگە لە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانە و لایەنە پەیوەندیدارەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this