هەڵبژاردن بۆ عێراقییەکانی تاراوگە هەڵوەشایەوە

0
209

SNN

بەهۆی تەواو نەبوونی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە دەرەوەی وڵات، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامدانی پرۆسەکەی لە دەرەوە هەڵوەشاندەوە، پسپۆرێکی یاساییش دەڵێت: “ئەو بابەتە پێویستی بە پەسەند کردن هەیە لەپەرلەمان”.

هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی دەنگدان لە وڵاتانی دەرەوە زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی عێراقی بێبەشدەکات لە دەنگدان کە کۆمسیۆن بەهۆکاری یاسایی و کارگێڕی و تەندروستی دەنگدانی لەو وڵاتانە هەڵوەشاندووەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر لەدەرەوەی عێراقن کە بەم بڕیارە بێبەشدەبن لە دەنگدان.

عەلی تەمیمی پسپۆڕی یاسایی بە SNNی راگەیاند “پرۆسەکە لەسەر داخوازیی کۆمسیۆن بووە و دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران، ئەوانیش موفاتەحەی پەرلەمان دەکەن تا بە دەنگدان یەکلاببێتەوە”.

وتیشی: “بەپێی یاسا نوێیەکەی هەڵبژاردن، ماددەی 39 بڕگەی 4 لە یاسای ژمارە 9 ساڵی 2020دا ئەو مافەی داوە کە بەهۆکارێک لە دەرەوەی توانستی کۆمسیۆن، دەنگدانی تاراوگە هەڵبووەشێتەوە”.

لە هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشوودا کە لە عێراق کراوە، لە 21 وڵاتدا ناوەندی دەنگدان هەبووە بۆ عێراقییەکانی دانیشتووی تاراوگە.

رۆژی 18-3-2021 مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە دەرەوەی وڵات یەكلایی بكاتەوە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رووبەڕووی كۆمەڵێك كێشەی هونەری، دارایی، یاسایی و تەندروستی بووەتەوە، دیارترینیان تۆماركردنی دەنگدەرانی عێراقە لە دەرەوە بە سیستمی بایۆمەتری، كە پێویستی بە 160 رۆژە، لەكاتێكدا تەنیا 40 رۆژ لەبەردەم كۆمیسیۆن ماوە بۆ تەواوكردنی پڕۆسەكە.

لە كانوونی دووەمی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر داوای كۆمسیۆن بڕیاردرا هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ 10-10-2021 دوا بخرێت، كە بڕیار بوو لە 6/6/2021 بکرێت، تا ئێستاش روون نییە ئەو پرۆسەیە لە عێراق دەکرێت یاخود نا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this