عێراق و ئەمریکا گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکانیان دەستپێدەکەنەوە

0
237
لۆگۆى حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN

ئەمڕۆ سێشەممە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە “کە پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا دەستپێبکاتەوە”.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە میدیاکانی وتووە “داوایان لە واشنتن کردووە کە گەڕێکی دیکەی دانوستانی ستراتیژی نێوانیان دەستپێبکاتەوە”.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، تەوەرێکی گفتوگۆکان باسکردنە لە کشانەوەی بەشێکی دیکەی سەربازانی سوپای ئەمریکا کە لە عێراق جێگیر کراون”.

رۆژی 20-ی مانگی ئابی ساڵی پار مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتنی کرد و چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا کەوت.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی نێوان ترەمپ و کازمی پێکهاتبوو لەتاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا، بابەتە گرنگ و هاوبەشەکانی نێوانیان، هەماهەنگی نێوانیان لەبوارەکانی، ئاسایش، ئابوری، وەبەرهێنان و پرسی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this