
فۆڕمی خۆراک
SNN
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “لە پاڵ ماددە بنچینەییەکاندا هەموو سەر خێزانێک بڕی 5 کیلۆ ئاردی سفر وەردەگرێت”.
ئەسیر داود بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەوێڵەی سەربە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت: “پێویستە هەموو بریکارەکانی خۆراک لیستی بەشە ئاردی سێیەم و ئاردە سفرەکە لە وەزارەت وەربگرن و لە پارێزگاکانی خۆیان سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ ئەو مەبەستە”.
لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆکوەزیرانى عێراق فەرمانى بە وەزارەتى بازرگانى کرد ئەوپەڕى ئامادەباشى بکەن بۆ دابینکردنى تەواوى ماددەکانى بەشە خۆراک و دابینکردنى بەشە خۆراکى زیادەی مانگانە بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز.
کازمى فەرمانیکردووە بە دام و دەزگا ئەمنییەکان رێگرى بکەن لە یاریکردن بە نرخ و ماددەکانى بەشە خۆراک و رێوشوێنى سزادان بەرانبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە دۆخەکە بقۆزێتەوە و نرخى ماددە خۆراکییەکان بەرزبکاتەوە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە ئيسپانيا کارەبا لە پرتەقاڵ بەرهەمدەهێنرێت
2021-03-22
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17