نرخی نەوت بۆ 60 دۆلار دابەزی

0
182
نەوت

SNN

نرخی يەک بەرميل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بۆ 60 دۆلار و 89 سەنت دابەزی و نەوتی ئەمريکيش بۆ 57 دۆلار  و 86 سەنت دابەزيووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، بەراورد بە دوێنێ، نرخی نەوت سێ دۆلار و 11 سەنت دابەزیووە، ئەم دابەزينەی نرخی نەوت بەهۆی بڵاوبونەوەی شەپۆلی نوێی ڤايرۆسی کۆرۆناوەيە لە وڵاتانی جيهاندا، چونکە بووەتەهۆی راگرتنی زۆرێک لە پيشەسازييەکان و کەمبونەوەی خواست لەسەر نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، شارەزايانی ئابوری پێشبينی بوژانەوەی ئابوری جيهانيان کرد، ئەوەش بەهۆی دۆزينەوەی ڤاکسينی کۆرۆنا و گەيشتنی بە زۆرێک لە وڵاتان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this