تەرمی د.کەمال مەزهەر، لە گردی سەیروانی شاری سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت

0
522

SNN

تەرمی نووسەر و مێژوونوسی کورد کەمال مەزهەر له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ گەیشتە هەولێر و ئه‌مڕۆش بەئامادەبوونی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردسان پێشوازی لێده‌كرێت و دواتر له‌ گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاك ده‌سپێردرێت.

شەوی رابردوو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری سەرۆکی ھەرێم و بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و بنەمەڵەی کۆچکردوو، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لە تەرمی نوسەر و مێژوونوسی کورد د.کەمال مەزهەر کرد، کە لە ئەڵمانیاوە گەڕێندرایەوە هەولێری پایتەخت.

بەپێی زانیارییەکانی SNN، ئه‌مڕۆش بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی باڵای هەرێم لەمەراسیمێکی تایبەت و شایستەدا پێشوازیی فەرمی لە تەرمی نوسەر و مێژوونوسی کورد د.کەمال مەزهەر دەکرێت و دواتر بەرەو شاری سلێمانی بۆ دوا ئارامگای خۆی لە گردی سەیوان بەڕێدەکرێت.

پرۆفیسۆر د. كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، مێژوونووسی ناوداری كورد، رۆژی16ی ئازاری 2021 لە نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری (بۆن)ی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this