“فشاری هەندێک لە لایەنە شیعەکان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، بانگەشەی هەڵبژاردنە”

0
242

SNN

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی رایگەیاند: فشاری هەندێک لایەنی شیعە بۆ کەمکردنەوەی بەهای دۆلار کاریکەری لەسەر نا سەقامگیری بەهای دۆلار کردووە لە بازاردا و لە کاتی ئێستادا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیر نییە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی روونکردەوە، هەندێک لە لایەنە شیعەکان، وەک بانگەشەی هەڵبژاردن دەیانەوێت فشار بکەن بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لایەنی شیعە نایانەوێت ئەو بودجە زەبەلاحەی 2021ی عێراق بکەوێتە ژێر دەستتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا هەر جۆرە دەستکاریکردنێکی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، کاریگەری لەسەر تەواوی بەندەکانی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق دەبێت.

کۆچەر ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بڕوایەدام رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرای عێراق دووبارە کۆببنەوە، بەڵام ئەستەمە پرۆژەیاسای بودجە لە هەمان رۆژدا تێپەڕێت لە پەرلەمانی عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this