
سلێمانی
SNN
وەزارەتی بەرگریی عێراق رايگەياند: “سێ تیرۆرستمان لە پارێزگای سلێمانی بە هاوكاریی ئاسایشی پارێزگاكە دەستگیركردووە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لە ئەنجامی هەماهەنگی نێوان بەڕێوبەرایەتی هەواڵگریی عێراق و بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، لەڕێی ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشەوە، سێ داواكراو بە مادەی 4ی تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی دەستگیركران”.
وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو: “داواكراوەكان وایانزانیبوو كە دوورن لە چاوی دەزگا ئەمنییەكان، بەڵام هەماهەنگییە هاوبەشەكان هۆكاربوون بۆ ئەوەی تۆمەتبارەكان بدرێنە دادگا و سزای خۆیان وەربگرن”.
دوێنێ یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند: “لە درێژەی گەڕان بەدوای داواکراو و ئەندامانی داعشدا توانرا دوو کەس لە هەلەبجە دەستگیر بکرێن، کە بەشداریان لە چەند تاوانێکدا کردووە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17