وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: رۆژی شەممە دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکاتەوە

0
597
وەزارەتی-خوێدنی-باڵا

SNN

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم رایگەیاند: رۆژى شەممەى داهاتوو بەرواری 27ی ئازار، پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە و پابەند دەبن بە ساڵنامەى زانکۆییانەوە کە لە سەرەتاى ساڵی خوێندنى ئەکادیمى داڕێژراوە.

روونیشی دەکاتەوە: بۆ پاراستنی پرۆسەى خوێندن، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری پەیڕەوکردنی سیستمى خوێندنى ئاوێتەى داوە وەک پێویستیەکى سەردەم و هاوشێوەى زۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى جیهان.

دەشڵێت، سیستمی ئاوێتە سەرکەوتنى بەرچاوى لە ناوەندەکانى خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بەدەستهێناوە. لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن لەسەرەتاى هەفتەى داهاتوو بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان پرۆسەى خوێندن بەردەوام دەبێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this