وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: ئەو رێگایانەی یەکسایدن دەکرێنە دووساید

0
531

SNN

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێم رايگەياند: “بڕیارە ئەمساڵ  سەرجەم ئەو پڕۆژانەی تەواو نەکراون، تەواو بکرێن و هەروەها ئەو رێگایانەی ماون بکرێنە دووساید، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەکارییەک کراوە”.

ئاگرین عەبدوڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێم لە لێدوانێکيدا رايگەياند: “بڕیارە ئەو پڕۆژانەی لە ھەرێمی کوردستان تەواو نەکراون، کە ژمارەیان 60 پڕۆژەیە، ئەمساڵ سەرجەمیان تەواو بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش داوامان لە حکومەت کردووە پارەمان بۆ خەرج بکەن و دەست بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە بکەین، کە ئامادەکاریی تەواومان بۆ ئەنجامدانی کردووە”.

وتيشی “سایدێکی رێگا بۆ زۆر شوێن رۆیشتووە و تەواو کراون، کە بڕیارە ئەوانیش ئەمساڵ بکرێنە دوو ساید، بۆ ئەو مەبەستەش دەرخستەی ھەموو پڕۆژەکان و تێچووی پڕۆژەکانمان ئامادە کردووە و ھەر کاتێک پارەکە خەرج کرا، دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، چونکە پلانی حکومەتە ھەموو رێگاکان بکرێنە دووساید”.

دەشڵێت “ھەموو ئامادەکارییەکمان بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە کردووە کە باسمان کردن، بەم زووانەش دەست بە ئەنجامدانیان دەکرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this