بافڵ تاڵەبانی: مێژووی یەکێتی لێوڕێژە لە قوربانیدان بۆ ئەم خاکە، بۆیە نایکەینە قوربانی بەرژەوەندی شەخسی

بافڵ تاڵەبانی
SNN
هاوسەرۆکی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: “لەگەڵ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی هێز و لایەنەکانین و بڕوامان بە کاری هاوبەش هەیە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان”.
ئاماژە بەوەشدەکات “هەموو هەوڵێکمان لەپێناو ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەراندایە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان “.
ئەم وتانەی بافڵ تاڵەبانی لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
بافڵ تاڵەبانی ستایشی مێژووی زێڕین و درەوشاوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی کرد و رایگەیاند، ئەزموونی ئەمڕۆمان بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانە. سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چاوی ڕێز و شکۆمەندییەوە لەو خەباتە دەڕوانێت و وەفادار دەبێت بەرامبەر هەوڵ و تێکۆشانی ئەوان لەپێناو کورد و کوردستان.
هاوسەرۆک ئاماژەی بە رۆڵ و گرنگیی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکان کرد و رایگەیاند، وەک چۆن پێشمەرگەکانمان لە رابردوودا سەرمەشقی شۆڕش و کوردایەتی بوون، ئێستاش دەبێت بە هەمان رۆحییەتی شۆڕشگێڕانەوە پێکەوە دەست لەناو دەست خەبات بکەین لە پێناو سەرخستنی ئەم ئەزموونە و کوردستان بگەیەنینە قۆناغێکی باشتر و خۆشگوزەرانتر.
بافڵ تاڵەبانی پەیام و ستراتیژی یەکێتی روونکردەوە و وتی: “ئێمە لەگەڵ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی هێز و لایەنەکانین و بڕوامان بە کاری هاوبەش هەیە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، مێژووی یەکێتی لێوڕێژە لە قوربانیدان بۆ ئەم خاکە، بۆیە ئەو مێژووە پڕ لە شانازییە ناکەینە قوربانی بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی و هەموو هەوڵێکمان لەپێناو ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەراندایە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17