دوو هۆکار بووەتە هۆی ناسەقامگیری بەهای دۆلار لە 24 کاتژمێری رابردوو

0
507

SNN

شارەزایانی بواری ئابووری هۆشداری دەدەن لە یاریکردن بە بەهای دۆلارەوە، ئاماژە بەوە دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نرخی دۆلار تەواو نا سەقامگیربووە بەهۆی لێدوانی سیاسییەکانی عێراقەوە لەسەر دابەزاندنی ئەو بەهایەی کە ئێستا تێدایەتی، بۆیە هاووڵاتیان ناچاربوون تا زانیان پێ نەگات دۆلارەکانیان بفرۆشن.

دوێنی بەیانی بەهای دۆلار 3000 دیناری عێراقی لێ بووەوە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک دووبارە نرخەکە رۆشتەوە 144 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک، هۆکاری سەرەکی یاریکردنی بەهای دۆلاریش بۆ دوو هۆکار دەگەرێتەوە کە بریتین لە:

یەکەم: پاشەکشەی ئابووری
مونقید داغر، کە ئابووری ناسێکی عێراقییە ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆی و پاشەکشەی گەورەی بازاڕەوە، بازاڕی عێراق بە سەرجەم بوارەکانییەوە داتەپینێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخ و بەهای سەرجەم کاڵا و پێداویستییەکانی رۆژانەی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بەهۆی ئەوەی کە بازرگانەکان بە دۆلار لە دەرەوە شت دەکڕن.

دووەم: دەنگۆکانی بودجەی عێراق
بانکی ناوەندی عێراق ماوەیەک پێش ئێستا ئەوەی روونکردەوە، کە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەک رێگرییەکە لە بەردەم ئەو کورتهێنانە گەورەیەی لە بودجەی عێراقدا بۆمان دروستبوو، لەگەڵ ئەوەشدا سیاسیەکانی عێراق جا چ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنبێت یاخود لە خەمی هاووڵاتیانی عێراقدابن فشار زۆر دەکەن بۆ ئەوەی بەهای دۆلار بگەرێتەوە ئاستی جارانی، بەڵام شەوی رابردوو بانکی ناوەنی عێراق بە فەرمی وەڵامی سەرجەم دەنگۆکانی دایەوەو ئاماژەی بەوەشکر دەستکاری کردنی بەهای دۆلاریش هیچ پەیوەندی بە پەرلەمانی عێراقە نییە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this