خامنەیی پەیامێکی روون دەداتە ئەمریکا

0
248

SNN

عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پەیامێکی داوەتە ئەمریکییەکان و دەڵێت “هیواخوازن خوای گەورە سزای هەر کەسێک بدات کە زوڵمێکی کردووە”.

لە تویتەری خۆی خامنەیی نووسیوێتی: “ئەی ئەمریکییەکان ئێوە دەبێت فێر بن کە ئەم ناوچەیە و خەڵکەکەی ناناسن، ئێوە هەڵەن… هیواخوازین خوا سزای هەر کەسێک بدات تاوان دەکات و پاشگەز بنەوە لەو تاوانانەی دەیکەن”.

خامنەیی باسی ئەوەشیکردووە کە ئەمریکییەکان هەڵەن لە هەر شتێکدا پەیوەندی بەم ناوچەیەوە هەبێت، لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل و بوونی ناشەرعییان لە سوریا و پاڵپشتیکردنی سعودیە بۆ لێدانی یەمەنییەکان”.

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو “ئەمریکییەکان دڵیان بەوە خۆشە چەند وڵاتێکی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردووەتەوە. ئەو وڵاتە عەرەبییانە بێ کاریگەرن و گرۆهی ئیسلام هەرگیز فەلەستین لەبیر ناکات”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this