راوێژکاری ئابووری کازمی: دۆلار بە بەرزی نامێنێتەوە

0
856

SNN

راوێژکارى ئابووری سەرۆکوەزیرانى عێراق رايگەياند: “لێدوانی بەرپرس و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلار هۆکاری دروستبونی پشێوییە لە بازاڕدا و بەشێوەيەکی نەرێنی  کاریگەرى لەسەر جوڵەی بازاڕ درووستکردووە”.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکارى ئابووری  مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانى عێراق لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “نرخەکان لە بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت ئەوەش لە ئەنجامی گۆڕانی بەهای دراو”، دەشڵێت “لێدوانی بەردەوامی بەرپرس و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلار، ناجێگیری لە جموجۆڵى بازاڕدا دروستدەکات”.

وتيشی “گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا بووەتە هۆی ئەوەی کاریگەرى لەسەر خواست و خستنەڕووبکات لە بازاڕدا”، ئاماژەی بەوەشکرد “ئەم بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە ديناری عێراقی تەنها بۆ يەکجارە و بەو شێوەی ئێستا بەردەوام نابێت”.

چەند رۆژێکە باهای دۆلار لە بازاڕەکاندا ناجێگيرە، لەم بارەيەوە جەبار گۆران وتەبیژی بازاڕی دۆلارەکە لە شاری سلێمانی بە SNNی راگەياند: “هۆکاری بەرزبونەوە و نزمبونەوەی نرخی دۆلار بۆ لێدوانی جياوازی بەشێک لە پەرلەمانتارانی شيعە دەگەڕێتەوە”، باسی لەوەشکرد: “تا پڕۆژە ياسای بودجە تێنەپەڕێنرێت نرخی دۆلار جێگير نابێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this